Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 04:28

سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شورای‌ هه‌رێم جه‌ختیان له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا کرده‌وه‌

بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ یاساییانه‌ له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌یاندا
کوردستان TV
#7
100%

 

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی شورای‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازییان كرد له‌ شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی شوارى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌ردار یاسین حه‌مه‌ده‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوراى هه‌رێم و ئه‌ندامییه‌تی راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، کارو ئەرکی ئەنجوومەنی شوراى هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ کراو جەخت لەسه‌ر هەماهەنگیی زیاتری نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی شوراو پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرسه‌ ته‌شریعییه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌ یاساییه‌كان کرایەوە.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ كێشه‌و گرفته‌ یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا به‌وه‌ى كه‌ زۆرێك له‌و یاسا كۆنانه‌ی كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاریان پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا ناگونجێن و پێویستییان به‌هه‌موار كردنه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم كرا كه‌ هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌گشتی و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ یاساییانه‌ له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌یاندا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.