ماوەی 13 ڕۆژە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاووڵاتییەکیان بەناوی (عەبدوڵڵا مستەفا) لە گوندی وەسانی دەڤەری باڵەکایەتی دەستگیر کردووە و تا ئێستا سۆراغی نییە.
دڵشاد مستەفا وەسانی، برای عەبدوڵڵا و ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 2019/10/10 ەوە، مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە، بێ لەدەرگادان، بەسەر دیواری حەوشەی ماڵەکەیاندا چوونەتە ژوورەوە و (عەبدوڵڵا مستەفا وەسانی) برامیان لە گوندی (وەسان)ی دەڤەری باڵەکایەتی، لە پێش چاوی هاوژین و منداڵەکانی بردووە و تا ئێستا بێ سەر و شوێنە.
دڵشاد مستهفا وەسانی دهشڵێت: چەندین کەسایەتی ناوچەکەیان ڕاسپاردووە لەڕێگای جیاجیا داوایان لە چەکدارانی پەکەکە کردووە کە ئازادی بکەن، بەڵام گوێیان لێ نەگرتوون و دەستی دەستییان پێ دەکەن.
دلشاد وەسانی گوتیشی: ئێستا هەموو کورد یەک هەڵوێستە و لەگەڵ ئازارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوادان، کەچی ئەوان خەڵک لە باشووری کوردستان دەگرن و قۆڵبەستی دەکەن، چەند ڕۆژێکە بێدەنگیم کردووە، نەوەکو کەسانێک بڵێن کاتی ئەوە نییە باسی هیچ حزبێک بکرێ، بەڵام کە دەسگیرکردنەکە 10ڕۆژی تێپەڕاند و تا ئێستاش چارەنووسی نازانین، ناچاربووم قسە بکەم.
ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، عەبدوڵڵای برای نەخۆشە و دەرمانی چارەسەری هەیە، ئاماژه بهوهش دهكات کەسوکارمان بە چەکدارانی پەکەکەیان گوتبوون دەرمانی بۆ ببەن، بەڵام بەداخەوە ئەو چهكدارانی پهكهكه ئامادە نەبوون دەرمانەکە وەربگرن و بۆی ببەن، گوتبوویان نازانین لەکوێیە.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.