پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، محەممەد عومەر عوسمان، شاعیری دیاری کورد ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی خۆی خنکاند.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی:
هاوڵاتی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2019/10/22، هاوڵاتی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به (جه‌نه‌ڕاڵی پایز) پیشه شاعیر‌و نوسه‌ر كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
له‌ئێستادا ته‌رمی شاعیر‌و نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی پشكین و ئه‌نجامدانی توێكاریی.
هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌مڕه‌وه په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی 67 ساڵه‌و یه‌كێكه له‌شاعیرو نووسه‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.