به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرد، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار له‌گه‌ڕه‌كی هوانه ده‌ستگیربكرێت‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری شیشه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ز، ر، ش) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.