Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 04:04

لوبنان .. مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یه‌نرا

داوای چاکسازی و هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان دەکەن
لوبنان
کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندەرانی لوبنان درێژە بە خۆپیشاندانەکەیان بدەن و خۆپیشاندان بۆ مانگرتنی گشتی بگۆڕن كه‌ تیایدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان دەکەن. 

هەروەها ژمارەیەک هونەرمەندی لوبنانی وەک دەربڕینی ناڕەزایی دژی کەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەیان لەبەرامبەر گرنگی نەدان بە خۆپیشاندانەکان و بڵاونەکردنەوەی هەواڵ هەڵیانکوتایە سەر کەناڵەکە و دەستیان بەسەردا گرت. 

لوبنان وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە هەرسێ پێکهاتەی عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعە و مەسیحی پێک دێت و پۆستە سیادییەکانیش بەپێی عورف یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.