پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به تاپۆكردنی خانووه زێده رۆییه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ده‌كرێت كه لە 12 ماددە پێکھاتووە.
بەپێی ماددەکانی ئەو پێشنیازی یاسایە، لە دوای پەسەندکردن و خستنە بواری جێبەجێکردنی ماوەی سێ ساڵ کاری پێدەکرێت.
هه‌ر به‌پێی ناوەڕۆکی پێشنیازی یاساکە، ھەر کەسێک کە دەست به تاپۆکردنی خانووەکەی دەکات، دەبێ شارەوانی لە ماوەی 90 رۆژدا رێکارەکانی تاپۆکردنەکە تەواو بکات.
مەزەندە کراوە نزیکەی 300 هه‌زار خانوو تاپۆ بکرێن و یاساكه ئەو خانووە زێدەڕۆیانە دەگرێتەوە کە تا پێش 13ی 8ی 2018 دروست کراون و ئه‌و خانووانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه لەناو ماستەر پلانی شارەوانییەکاندان.
له پێشنیازی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان نرخی تاپۆکردن لە قەزا و ناحیە و ناوەندی شارەکان جیاوازە و داشکاندن کراوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.