به‌هۆی هه‌بوونی چه‌كدارانی داعش و زیادبوونی جموجۆڵه‌كانیان، گوندی شانشین له‌سنووری شاره‌دێی پردێ چوڵكرا.
چوڵكردنی گونده‌كه دوای ئه‌وه‌بووه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی فیدراڵی عێراق شه‌ش جوتیاری عه‌ره‌بی خه‌ڵكی رومادییان له‌گونده‌كه ده‌ستگیر كردووه‌و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌وه‌داناوه كه ئه‌وان ئه‌ندام و چه‌كداری داعشن و بۆ چه‌ندین جاریش داعش هاتۆته گونده‌كه‌و دوای هاوكاری لێكردوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه دانيشتوواني گونده‌كه تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون بۆیه شوێنه‌كه‌یان چۆڵكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.