ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2019/10/23 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆن ویلیكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه جه‌یمس سۆرنتن كونسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كرا.
باڵیۆزی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی هاتووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌ركه‌كانی له عێراق كۆتایی دێت و له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر وه‌ك باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. باڵیۆز ویلیكس به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی رایگه‌یاند كه ”باوه‌ڕمان به سه‌ركردایه‌تی ئێوه هه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و ستایشی هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانیشتان ده‌كه‌ین كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن“.
باڵیۆزی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تیش كه به‌هۆی گرژبوونی بارودۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به هه‌زارانیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و هاوڕا بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای سوپاسكردنی باڵیۆزی به‌ریتانیا ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نویێدا . ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی دا و گوتی ئێمه چه‌ندین پێشنیارمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێشكه‌ش كردووه و چاوه‌ڕێی به‌غداین به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داخوازییه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بداته‌وه .
له باره‌ی دۆخی سوریاش هه‌ردوولا كۆك بوون له سه‌ر ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڕینی دیموگرافی ناوچه‌كه ، چونكه گرژی و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.