لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌هاوڵاتی (ع ، م ،ق )لەدایكبووی 1969 ، لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەشەقامی سالم لە شاری سلێمانی لە لایەن چەند كەسێكەوە بە بەبەرد و چەقۆ لێیدەدرێت و دەكوژرێت و تۆمەتباران هەڵدێن بەرەو دەرەوەی وڵات ، دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران دەكاتەوەو بڕیاردەدات بەدەستگیركردنیان بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، لە ڕۆژی 14-10-2019 هێزەكانی پۆلیس زانیاری‌یان پێگەیشت لەبارەی هەردوو تۆمەتبار كە گەڕاونەتەوە شاری سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس گەڕان و بەدواداچوونەكانی دەستپێكردوو توانرا تۆمەتباران (د،ع ، ع لەدایكبوی 1976 و أ ، ر ، ع لەدایكبووی 1979 ) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن .
پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر هەردوو تۆمەتبار ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.