Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 03:02

وه‌زیری ناوخۆ: له‌ئێستادا وه‌رگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوێکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ 90 خوله‌ک ئه‌و مامه‌ڵانه‌ ته‌واوده‌بن

پێشتر مامه‌ڵه‌كانی ساڵانه‌، وه‌رگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری چه‌ندین هه‌فته‌ی پێده‌چوو
کوردستان TV
100%


ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی لێدوانێكدا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، پێشتر مامه‌ڵه‌كانی ساڵانه‌، وه‌رگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری چه‌ندین هه‌فته‌ی پێده‌چوو، به‌ڵام ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ 90 خوله‌ك ئه‌و مامه‌ڵانه‌ ته‌واوده‌كه‌ن.

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، ئه‌وان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ش كه‌متر مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ڕایبكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.