به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان ، رۆژى هه‌ینى 25 ى 10 ى 2019 ، پاله‌وانێتى پایسكل سواری یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان بۆ پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌ده‌چێت
پاله‌وانێتیه‌كه له‌رێگای شێخ توڕاب له‌هه‌ولێركاتژمێر 9:30 ی به‌یانى رۆژى هه‌ینى 25 ى 10 ى 2019 له‌سه‌ر ئاستى كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ، كاتژمێر 11:00 ى به‌یانى هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر ئاستى كچان پاله‌وانێتیه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت
كاتژمێر 3 ى ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش 24 ى 10 ى 2019 ، له‌هۆڵی چاڵاكی وه‌رزشى و دێده‌وانى هه‌ولێر یه‌كێتى ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌كانى به‌شداربووى پاله‌وانێتیه‌كه كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ورده‌كاری به‌رێوه‌چوونى رۆژى پاله‌وانێتیه‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.