Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 03:02

پێدانی ڤیزا هەڵدەگیرێت و له‌سبه‌یه‌وه‌ هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن

بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ده‌توانن لەو وڵاتە بمێننەوە
کوردستان TV
100%


 لە سبەینێ پێنج شەمە 24/10/2019 ەوە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.

ئەم بڕیارە تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان بەبێ بەرامبەر وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران.

بڕیارەکە لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتیان و زیادکردنی هاتوچۆی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.