سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند: ناوچەی ئارام لە سەر سنوری تورکیا و سوریا دروستکراوە، دڵنیاییش دەدات لەوەی کە کورد پارێزراو دەبێت.
تره‌مپ له نوێترین تویتیدا له هه‌ژماری تایبه‌ته‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: رێککەوتن لەبارەی ناوچەی ئارامەوە کراوەو شەڕو پێکدادان کۆتایی هات و کوردەکان پارێزراو دەبن.
دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دراو ناوچەی ئارام دروستکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کوردەکان سەلامەتن و بەشێوەیەکی زۆرباش کاریانکرد لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و داعشە دەستگیرکراوەکانمان بە سەلامەتی هێشتەوە.
تره‌مپ ده‌شڵێت: ئاگربەست جێبەجێکراوە، هەروەها بە سەرکەوتیی توانیان ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا دروست بکەن و کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بەکاتی واشنتن سەبارەت بە دۆخی سنوری تورکیا و سوریا بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.