سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ده‌ستده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ به‌شداری حكومه‌تدا سندوقێكی پێ دروست ده‌كرێت بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆئه‌وه‌ی عیراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا نه‌مێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو عیراقییه‌ك مانگانه هاوكاری پێده‌درێت كه له 130 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گۆڕانكاریی وه‌زاری ئه‌نجامده‌ده‌ین دوور له پشك پشكێنه و جه‌خت له لێهاتووی و سه‌ربه‌خۆیی وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و پێویسته گه‌نجانیش له نێو كابینه‌كه‌دا بوونیان هه‌بێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌ت جه‌خت له گرنگی هه‌ڵسانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ر ده‌كاته‌وه بۆ پێكهێنانی (دادگای ناوه‌ندی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی) بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵكاران و ئاشكراكردنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ رای گشتی به‌تایبه‌ت گه‌نده‌ڵییه‌كان له بواره‌كانی نه‌خۆشخانه و شه‌قام و قوتابخانه و به‌نداوه‌كانی و چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی تر.
عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێن ده‌دات به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاكان تاوه‌كو پله‌ی چواره‌م له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان و بریكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له نیوه‌ی موچه‌ی ئێستایان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌شڵێت، پێویسته رێز له مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی گه‌ل بگیرێت، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان له تواناكانی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌شڵێت، كه رێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه له سوریا كشاونه‌ته‌وه له عیراقدا بمێننه‌وه وه‌ك هه‌ندێك له میدیاكان باسیان لێوه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.