Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:33

تره‌مپ: گه‌رمترین سلاو  بۆ گه‌لى کورد ده‌نێرم

تره‌مپ سوپاسى مه‌زلۆم كۆبانى ده‌كات
کوردستان TV
100%



پاش پێشکەشکردنی وتارەکەی لەبارەی رەوشی سوریا و دۆخی رۆژئاواى كوردستان، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" پەیامێکی ئاراستەی فەرماندە مەزڵوم کۆبانی کردوە و نوسیویەتی" سوپاست ده‌كه‌م ژه‌نه‌رال مه‌زلۆم له‌سه‌ر ووشه‌ جوانه‌كانت و زیره‌كیت، تكایه‌ گه‌رمترین سلاوى من بگه‌ینه‌ به‌ گه‌لى كورد، ده‌مه‌وێت له‌ نزیكترین كاتدا بتبینم.

فەرماندە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردوە و سوپاسی تایبەتی ئه‌وم کردوە بۆ راگرتنی هێرشە دڕندانەکەی تورکیا و هێزە جیهادییەکان.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.