وەزیری پەروەردە بهیاوهری بهرێوهبهری پهروهردهی ناوهندی ههولێر ژمارەیەك ئامادەیی ئێوارانی كوڕان بە سەردەكاتەوە.
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە رەوشی پەروەردەو فێركردن ، د. ئالان حمە سەعید وەزیری پەروەردە بەیاوەری دلیر عەبدولڵا شێخانی بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی ژمارەیەك ئامادەیی ئێوارانی كوڕانی كرد و لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی دەوام و رەوشی خوێندنی لەو ئامادەییانە كرد.
ئامادەییەكانیش بریتی بوون لە ئامادەیی ئاگرینی ئێوانی كوڕان و زەردەشتی ئێوارانی كوڕان و مەحوی ئێوارانی كوڕان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.