سووده‌كانی Advantages :
1- كاریگه‌ری له سه‌ر كلۆری ددان و پووك :
جوینی بنێشتی بێ شه‌كر (suger free) بۆ ماوه‌ی كه‌متر له 20 خووله‌ك ، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ددان تا ڕاده‌یه‌ك له كلۆربوون ده‌پارێزێت چونكه ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌ردانی لكاو بۆ ناو‌و ده‌م به‌مه‌ش ترشی ناو‌و ده‌م ، كه‌م ده‌بێته‌وه هاوسه‌نگی درووست ده‌بێت ، ناهێلێت به‌كتریا گه‌شه بكات و ببێته هۆی كلۆر بوون...هه‌روه‌ها ده‌ردانی لكاو ده‌بێته هۆی زۆر بوونی كانزاكان وه‌ك كالیسیۆم و فۆسفه‌یت ... به‌مه‌ش چینی ده‌ره‌وه‌ی ددان به‌هێزتر ده‌بێت به‌ڵام ئهگهربنێشتهكه شه‌كری تێدابێت سوودی كه‌م ده‌بێت ڕه‌نگه كاره‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه .
2- ده‌بێته هۆی پاك بوونی ده‌م و ددان به‌ڵام هه‌رگیز جێگره‌وه نییه بۆ ددان شووشتن و داوی ددان جونكه بنێشت ،ناگاته هه‌موو كه‌لێن و گۆشه‌كانی ددان به‌ڵام به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ترشی ، كلۆربوون كه‌م ده‌كاته‌وه و توێژالی ڕووی ددان پاك ده‌كاته‌وه .
3 كه‌م كردنه‌وه‌ی ووشكی ناو ده‌م و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناو ده‌م ، چونكه ده‌بێته هۆی زۆر ده‌ردانی لكاو ،به‌مه‌ش ووشكی ده‌م كه‌م ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامدا بۆنی ده‌م كه‌متر ده‌بێت بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه یان ده‌میان ووشكه به‌كاری بهێنن .
4 -كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووشانی مینای ددان : سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ ڕووشانی ددان بریتیه له زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه‌ی كه ترشی زۆریان تێدایه چونكه Ph ی لكاو كه‌متر ده‌بێت له 5.5 به‌مه‌ش ددان دادهروشێ به‌ڵام بنێشتی بێ شه‌كر باره‌كه هاوسه‌نگ ده‌كات و ترشی كه‌م ده‌كاته‌وه ، ددان له ڕووشان ده‌پارێزیت .
زیانه‌كانی بنێشت
زۆر به‌كارهێنانی بنێشت ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه :
1- كێشه بۆ هه‌ردوو جوومگه‌ی شه‌ویلاك درووست ده‌كات : به‌كارهێنانی بنێشت به به‌رده‌وامی به‌تایبه‌ت به‌یه‌ك لاده‌م ، ده‌بێته هۆی تێكچوون و كێشه درووست كردن بۆ جوومگه‌كانی شه‌ویلگه ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ژانه سه‌ر و ئازاری گوێیه‌كان و ڕه‌قبوونی ماسوولكه‌كانی جوین .
2- ئه‌گه‌ر بنێشت شه‌كری تێدا بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلۆربوونی ددان هه‌یه :
3- كێشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس درووست ده‌بێت : زۆر به‌كار هێنانی بنێشت ده‌بێته هۆی هه‌وا دزه‌پێكردن و و ژانه سك و سكچوون .
چۆنییه‌تی بنێشت هه‌ڵ بژێرین وه چۆن به‌كار بهێنین :
بۆ زۆربه‌ی هاوڵاتیان باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره كه زایلیتۆل تێدا بێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌بێت.

سووده گشتیه‌كان :
1- وا ده‌كات مێشك باشتر كار بكات و ووریا و به‌ئاگا بین .
2 - دڵه راوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه .
3 -كێشی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه چونكه ئارازووی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه ...هتد .
چۆن بنێشت هه‌ڵ بژێرین وه چۆن به‌كاری بهێنین :
بۆ زۆربه‌ی هاوڵاتیان باشترین بنێشت بنێشتی بێ شه‌كره كه زایلیتۆل تێدابێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه.
ڕێنمای بۆ به‌كارهێنانی بنێشت
1- بنێشته‌كه بێشهكر بێت ...زایلیتۆل تێدا بێت .
2 -پێویسته بنێشتی بێ شه‌كر كه‌متر له 20 خووله‌ك به‌كار بهێت و به به‌هه‌موو لایه‌كی ده‌م بجوێندرێ .
3- وا باشتره كه‌مێك دوای خواردن به‌كار بهێندرێت .
4 - وا باشتره له خوار ته‌مه‌نی 7 ساڵ دایك و باوك دڵنیا بن له منداڵاكهیان نه‌بادا به هۆی قوتدانی بنێشته‌كه ، تووشی كێشه بێت .
وه‌رگێڕانی م/ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.