جه‌یمس جێفری ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دانۆڵد ترامپ بۆ سوریا وتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌یان بینیوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه له‌میانه‌ی هێرشه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر كورده‌كانی سوریا.
جێفری له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكادا گوتی : به‌ڵگه‌یه‌كی دیارمان نه‌بینی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پاكتاوی نه‌ژادی له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڵام ڕاپۆرت هه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕووداوی زۆر كه به تاوانی جه‌نگ داده‌نرێن.
گوتیشی : به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی ئه‌م ڕاپۆرتانه ده‌كه‌ن و داوایان له توركیا كردووه ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بدات. هه‌روه‌ها گوتیشی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه ده‌كه‌ن كه توركیا فۆسفۆڕی سپی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه له هێرشه‌كانیدا.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.