دوو هاوڕێ یه‌كێكیان نابینا و ئه‌وی تریان هه‌ردوو باسكی نه‌بوو، به‌درێژایی 10 ساڵ كارێكیان كرد كه كه‌سانی ته‌ندروست نه‌یانده‌توانی ئه‌و كار بكه‌ن، ئه‌و دوو هاوڕێیه له‌م ماوه‌یه‌دا توانییان رێژه‌یه‌كی زۆری دار و دره‌خت بچێنن كه ئه‌م كاره‌یان بووه هۆی جوانكردنی خاكی وڵاتی چین، به‌مه‌ش بوونه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی وڵاتێك به‌گشتی.
وینكی و هایكسیا، هیچ رۆژێك درێغییان نه‌كرد له به‌خشینی كاتی خۆیان به ژینگه، به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ، ئه‌م دوو هاوڕێیه هه‌موو به‌یانییه‌ك زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستان بۆ ده‌ستپێكردنی رۆژێكی نوێی كاركردن و رازاندنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی نزیك ماڵه‌كانیان به هه‌زاران دره‌خت، كه دواتر ئه‌م كاره‌یان هه‌ر ته‌نها نه‌بووه هۆی باشتركردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه، به‌ڵكو سوودی هه‌بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی لافاو له‌سه‌ر گونده‌كه‌یان كه ناوی"یلی" بوو.
ئه‌م دوو هاوڕێیه پشتیان به‌یه‌كتر ده‌به‌ست، وینكی بێ قۆڵ، له رێگا‌ی چوون بۆ ئه‌و دارستانه‌ی له‌سای ئه‌وان چێندرابوو رێنمایی هایكسیای نابینای ده‌كرد. به‌ڵام هایكسیا چه‌كوش و پێداویستییه‌كانی ئه‌و كاره ئیلهامبه‌خشه‌ی هه‌ڵده‌گرت.

هایكسیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی و وینكی هاوڕێی ده‌ڵێت: "من ده‌ستی ئه‌وم، ئه‌ویش چاوی منه. به دڵنیاییه‌وه ئێمه تیمێكی ناوازه‌مان پێكهێناوه".
به‌ڵێ ئه‌و دوو هاوڕێیه له‌ڕێگه‌ی چاندنی رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له دار و دره‌خت له‌م گونده سه‌وزه‌ی چین، سه‌لماندیان كه تیمێكی ناوازه‌ن.
هایكسیا كه به‌زكماكی چاوی چه‌پی كوێر بوو و دواتریش له رووداوێكی كاركردندا چاوی راستیشی له‌ده‌ست داوه، ده‌ڵێت: "بۆ من كارێگی زۆر گران بوو به‌ته‌واوی له‌سه‌ر نابینایی رابێم، تووشی خه‌مۆكی ببووم له‌به‌ر بچووكی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌م و نه‌خۆشی هاوسه‌ره‌كه‌م، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه خۆشم توانای كاركردنم نه‌بوو، به‌ڵام به پته‌وبوونی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ وینكی هاوڕێم دۆخه‌كه باشتر بوو".
حاڵی وینكی له حاڵی هایكسیای هاوڕێی باشتر نه‌بوو، چونكه ئه‌ویش هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌ده‌ست بڕینه‌وه‌ی قۆڵه‌كانی گیرۆده ببوو، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ ساتێكیش خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و نا‌ئومێد نه‌بوو، هه‌ر ئه‌و سووربوونه‌شی بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆی و هایسكی هاوڕێی بیرۆكه‌ی چاندنی دار و دره‌ختیان بۆ بێت، كه دواتر ئه‌و كاره‌یان بوو به سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی جێگیر بۆیان، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی چین به كاره‌كه‌یانی زانی.

وینكی ده‌ڵێت: "ئێمه ژینگه‌مان خۆشده‌وێت، بۆیه ئه‌مه كارێكی نموونه‌یی بوو بۆ ئێمه، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا كارێكی ئاسان نه‌بوو".
ئێستا وینكی و هایسكیا مایه‌ی شانازی خه‌ڵكی گونده هێمنه‌كه‌یانن و دانیشتووانی ئه‌و گونده هه‌ر به ته‌ماشاكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو به دابینكردنی ئامێر و پێداویستیه‌كانی ئاودانی دره‌خته‌كان و بڕینه‌وه‌ی رووه‌كه زیانبه‌خشه‌كان هاوكارییان ده‌كه‌ن و، ئه‌م كاره‌یان هانی دانیشتووانی گونده‌كه‌ی داوه بایه‌خ به چاندنی دار و دره‌خت و پاراستنی ژینگه بده‌ن.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.