Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 02:04

مه‌زڵوم کۆبانی: سوپاسی ڕوسیامان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکە و دوورخستنەوەی سڤیلەکان لەکارەسات

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی گشتی قەسەدەوە
کوردستان TV
100%


 مەزڵوم كۆبانی لەسەر چەند خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی نێوان ڕوسیا و تورکیا لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.


فەرماندەیی گشتی قەسەدە بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ مەزڵوم كۆبانی لەسەر چەند خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی نێوان ڕوسیا و تورکیا لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر گفتوگۆی نێوان سرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕوسیا و ڤالێری گراسیمۆڤ، سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشی قەسەدە، کە بە ڤیدیۆ کۆنفراس ئەنجامی دابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

 فه‌رمانده‌ى گشتى قه‌سه‌ده‌ رایده‌گه‌یه‌نن كه‌  هەردوولا لەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوان ڤلادمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا و ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە 22ی ئەم مانگە لە سوچی ئەنجامدرا، باس و گفتوگۆیان کرد.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  فەرماندەی گشتی قەسەدە سوپاسی سەرۆک کۆماری ڕوسیای کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکە و دوورخستنەوەی سڤیلەکان لەکارەسات.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا رایده‌گه‌یه‌نن ،  فەرماندەی گشتی قەسەدە نیگەرانی خۆی لەسەر هەندێک لە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە بە گفتوگۆ و دیالۆگ ڕوانگەکانیان لێکنزیک بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.