له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژ كرا‌و له گرێ سپی چوار كه‌س بریندار بوون.
ئاژانسی سانا زمانحاڵی فه‌رمی حكوومه‌تی سووریا ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ئۆتۆمبێلێكی مینرێژكرا له نزیك سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری له ناوه‌ندی شاری گرێ سپی ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زیانه گیانی و مادییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌كرد.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حه‌له‌ب ئاشكرای كرد ئۆتۆمبێله‌كە له رێگه‌ی مینێكی لكێندراوه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌و رووداوه‌دا لانیكه‌م چوار كه‌س برینداربوونه.
هه‌ر به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، ئۆتۆمبێله‌كه له گه‌ڕه‌كی ئه‌لمه‌ساكینی گرێ سپی ته‌قیوه‌ته‌وه، تا ئیستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.