لهراگهیاندراوێكدا ئهنجومهنى باڵای فهتوای ههرێمی كوردستان بلاوی كردهوه كه دوای ئەوەی کۆمەڵێک کەس بەتایبەت لەرێی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان پرسیاری حوکمی کوشتنی ئاژەڵی سەگی بەرەڵاو حوکمی راگرتنی سەگ و هاوشێوەکانی بەگشتی ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کرا، ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆبوویەوەو حوکمی راگرتن و کوشتنی سەگی بڵاوکردەوە.
لەبەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ئەو دیاردە ناپەسندەی کە ئێستا پەیدا بووە لە هەندێک شوێن و شارو شارۆچکەی هەرێمدا، کە گەنجانێک سەگ رادەگرن و لە مالهکانیانداو پیاسەیان لەگەڵدا دەکەن، لەروانگەی شەریعەتی ئیسلامدا حەرامەو نەریتێکی ناتەندروست و نامۆیە بە کوردەواری و لاسایی کردنەوەو چاولێکردنی کەسانێک کە ناپابەندن بە ئیسلامەوە لە ئەوروپاو شوێنەکانی ترەوە هاتووە.
لە بەشێکی تری هاتووە: راگرتنی سەگ بە بێ ئەو هۆکارانەی کە لە بڕگەی یەکەمدا باسمانکردن حەرامە و رێگە پێدراو نیە.
لەکۆتایی فەتوایەکە هاتووە: داواکارین لە هاونیشتمانیانی ئازیزی کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کە پابەند بن بە دەقی ئەم فەتوایەوەو بە وردی بەپێی رێنماییەکانی رەفتار بکەن، چونکە لە بەرژەوەندی گشتی دایەو دروست لەتەک مەبەستەکانی شەریعەتی ئیسلامدا یەک دەگرێتەوە.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
http://www.zanayan.org/partuk/fatwaysag.pdf
http://www.zanayan.org/partuk/fatwaysag.pdf
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.