له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی گرووپه‌كانی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گه‌شتی وڵاتی سربیا ده‌كات بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی یانه‌ی پارتیزان بلگراد، به‌ر له به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه هه‌ردوو یانه توانیویانه له دوو گه‌ری رابردوو چوار خاڵ كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه شه‌ڕی هه‌ردوولا بۆ گرتنه‌ده‌ستی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌یانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا به‌جیاوازی گۆڵ یانه سربیه‌كه له‌پێشه‌نگ دێت
یارییه‌كه كاتژمێر 7:55 ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 24 ى 10 ى 2019 به‌رێوه‌ده‌چێت
یاریزانانی مان یونایتد دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان بۆ ئه‌و یاریه ئه‌نجامدا، مان یونایتد چاوی له‌وه‌یه به‌ئه‌نجامێكی شایسته بگه‌ڕێـته‌وه تا دڵی هانده‌رانی خۆش بكات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پریمه‌رلیگ ئه‌نجامه‌كانی له ئاست گه‌وره‌یی ناوی یانه‌كه نیه، لای خۆیه‌وه سۆلسكایه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مان یونایتد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دووپاتیكرده‌وه كه بۆ بردنه‌وه یاری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی پلانی گونجاومان بۆ یاریه‌كه هه‌یه، چونكه بارتیزان بلگراد له‌نێو یاریگای خۆی تیپێكی سه‌خته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.