یانه‌ی لیڤه‌رپول پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، سه‌ركه‌وتنی له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی گڕوپه‌كانی خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی جینكی به‌لجیكی برده‌وه
یاریزانانی لیڤه‌رپول هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و دوو خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ئه‌لێكس ئۆكسیلد چامبه‌رلین گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتیشدا، چامبه‌رلین گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان سادیۆ مانێی سه‌نیگالی تیپی میوانی له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، له خوله‌كی هه‌شتاوحه‌وتیشدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی ڕێدز گۆڵی چواره‌می لیڤه‌رپولی تۆماركرد، دوای خوله‌كێكی دیكه‌ش، یاریزان ستێفان ئۆدی تاكه گۆڵی جینكی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیڤه‌رپول له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی پێنجه‌م بۆ شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.