له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ و له گڕوپی هه‌شته‌مدا، یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی میوانداری برده‌وه
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به درێژایی كاتی یاری چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش چه‌ندین ده‌رفه‌تیان له‌ده‌ستدا، تا له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش، هێرشبه‌ری به‌لجیكی میشی باچوای تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بلوزی له یاریه‌كه تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه بۆ شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به جیاوازی گۆڵ له دوای ئه‌یاكسی پێشه‌نگ دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.