Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 00:09

تایبەت بە رێکخستن و هەموارکردنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەران نووسراوێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کان کرا

له‌نووسراوێكی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمدا
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ،  بڕیارێکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
 
 
 بریاره‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌واژووی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و له‌سه‌ره‌ ، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ کە بڕگەکانی رێنمایی دارایی 10ی ساڵی 2019 جێبەجێ بکرێت.

 

له‌ نوسراوه‌كه‌ی دارایی و ئابووری هه‌رێم هاتووه‌ ، كه‌  رێنماییه‌كه‌ تایبەتە بە رێکخستن و هەموارکردنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان، بەتایبەت برگەی یەکەم و هەشتەم و (حەڤدەم/أ)ی رێنماییەکە.

 

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  بەپێچەوانەوە بەرپرسانی میلاکات و کارگێڕی و خۆیەتەی لەمبارەیەوە بەرپرسیار دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.