میلیشیاكانی توركیا رۆژی سێشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر ده‌شتی كۆبانێ و له‌هێرشه‌كه‌دا ته‌رمی كچه شه‌ڕڤانێكیان كه‌وته به‌رده‌ست و سووكایه‌تیان به ته‌رمه‌كه‌ی كرد.
ئه‌مڕۆش ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان ناوی ئه‌و كچه شه‌ڕڤانه‌ی ئاشكرا كرد كه ناوی راستی( عه‌زیزه جه‌لال عه‌زیز) ه و ناسراوه به( ئامارا رێناس) و له 21-10-2019 له كۆبانێ شه‌هید كراوه .
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك یه‌كێك له چه‌كدارانی فه‌یله‌قی مه‌جد كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن ،شانازی به شه‌هیدكردنی كچه شه‌ڕڤانه‌كه ده‌كات و هاوكاتیش چه‌كدارێكی دیكه پێ به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌نێ و چه‌كدارێكی دیكه‌ش به ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر هاوار ده‌كات.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوشێوه‌ی ئه‌مه، میلیشیاكانی توركیا له گرته ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ڕبرینی كوردانی رۆژئاوایان كرد.
جێی ئاماژه‌یه له‌به‌ر دڕنده‌یی و جه‌رگبڕی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه، نه‌مانتوانی گرته ڤیدیۆكه بڵاوبكه‌ینه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژنسی هه‌واڵی هاوار+ رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.