پسپۆری مافی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە چاودێری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات، جاوید رەحمان لە روونکردنەوەیەکدا لە لیژنەی مافی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای کەمبوونەوەی رێژەی لەسێدارەدان لە چاو ساڵانی رابردوودا، هێشتا ئێران زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدایە.
جاوید رەحمانی ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵی رابردوو، 253 کەس کە حەوتیان لەژێر 18 ساڵەوە بوون لەو وڵاتە لەسێدارەدراون.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەموو شێوەیەک دژی لەسێدارەدانی منداڵانە و داواشی کرد کە ئێران کۆتایی بهێنێت بەو جۆرە لەسێدارەدانە.
بڕیارەکانی ئیدارەی تاران لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ناوخۆی ئێران رووبەڕووی رەخنەی زۆربۆتەوە.
لەسەر ئەو ناڕەزایەتییانە ئیدارەی ئێران رایگەیاند کە لە نیسانی 2017 دا لە رێگەی یاسایەکەوە سزاکانی تایبەت بە ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر سووک دەکەن،هەروەها بەڵێنیاندابوو کە دۆسیەی ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی حوکمەکانیاندان، چاوخشاندنەوەی بۆ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.