مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه كه پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه لەکاتی نۆژەنکردنەوەی شەقامی پێش قوتابخانەی کوردۆ قاسمی بنەڕەتی لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار شۆفێرێکی بارهەڵگر لەکاتێکدا کۆنکرێتی شۆستەکانی ئەو شەقامەی هێنابوو لەکاتی داگرتنیدا بەشۆفڵ کۆنگرێتێک لە شۆفڵەکە دەکەوێتە خوارەوەو بەرسەری شۆفێری بارهەڵگرەکە دەکەویت و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات .
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت ، ئەوشۆفێرەی گیانی لەدەست داوە بەناوی ( سیروان محمد محمود ) لەدایکبووی 1993 دانیشتوی گوندی گردەگۆزینەی سەربەقەزای کەلارە
مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری ده‌شڵێت ، لەئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری شۆفڵەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 ی هاتووچۆ بەند کراوە.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.