وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌له درێژه‌ی خوله جۆراوجۆره‌كانی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن بنكه‌كانی مه‌شقی وه‌زاره‌تدا به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان ده‌كرێنه‌وه ، ئه‌مڕۆ 24ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك، خولێكی دیكه‌ی راهێنانی ئاسایشی ناوچه‌ی فراوان به‌ناوی (مه‌شقی پێشكه‌وتوو) كۆتایی پێهات.
راشیدهگهیهنن ، له رێوره‌سمی كۆتایی ئه‌م خوله‌دا، عه‌مید سه‌لاح ساڵح فه‌رمانده‌ی بنكه‌و جێگری فه‌رمانده‌و فه‌رمانده‌ی لیوای 7ی پیاده‌و به‌رپرسی تیمی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شقی هاوپه‌یمانان له كوردستان (KTCC) و مامۆستایانی مه‌شقی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان، ئاماده‌بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم رایدهگهێنێت كه له سه‌ره‌تادا هه‌ر یه‌ك له فه‌رمانده‌ی بنكه‌و نوێنه‌ری تیمی هاوپه‌یمانان وته‌یان پێشكه‌شكرد و تیایدا، ئاماژه‌یان به گرنگی مه‌شق و راهێنان و هه‌روها سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م خوله‌ی مه‌شق دا‌و ، هاوكات سوپاس و پیرۆزباییان ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه به‌شداربوه‌كانی فه‌وجی 4ی لیوای 7ی پیاده كرد‌و هیوایان خواست ئه‌و زانیاری و زانسته‌ی له‌م خوله‌دا فێریبوونه بیگوازنه‌وه بۆ ناو یهكهكانییان و رۆڵی خۆیان له پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بگێڕن.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له دوا بڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و لۆگۆی ، مامۆستای مه‌شق، به به‌شداربووان به‌خشران.



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.