ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ ئامادەكاری خۆپیشاندانەكەی سبەی هه‌ینی ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا كرد.
هاوكات وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتى كردووه، خۆپیشاندانه‌كانى سبه‌ى هه‌ینى به ئاسایى به‌ڕێوه‌ده‌چن و پێویست به نیگه‌رانى ناكات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقدا هاتووه: سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ رێنوێنی پێویستیان داوه‌ته سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به به‌رپرسیارێتییه‌وه و به گوێره‌ى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران بكه‌ن، له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌روه‌ها هاتووه كه له خۆپیشاندانى رابردوو وانه‌یان وه‌رگرتووه .
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تى ناوخۆ دوای ئه‌وه دێت كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تی له به‌غدا و شاره‌كانى باشووری عێراق به‌ڕێوه‌چوو و به هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س برینداربوون و به سه‌دان كه‌سیش كوژران.
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو لیژنه‌ى به‌دواداچوونى كوشتنى خۆپیشانده‌ران راپۆرتى خۆى بڵاوكرده‌وه و تێیدا دانى به‌وه نا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رووى خۆیان، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، به‌شێكیش له به‌رپرسانى عێراق هانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان داوه تاوه‌كو ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
ئه‌مه‌و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له فه‌رمانێكیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەمنی له شوێنه‌كانیان گواسته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.