Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:28

پۆلیسی سەربازی رووسیا گەیشتە قامیشلۆ

دوو کەتیبەی پۆلیسی سەربازیی رووسی ده‌چنه‌ رۆژئاوا
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایدەگەیەنێت، کە هێزێکی سەربازیی وڵاتەکەی دەنێردرێتە رۆژئاوای کوردستان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند" پۆلیسی سەربازی رووسیا گەیشتە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-10-2019، وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوو کەتیبەی پۆلیسی سەربازیی رووسی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەنێردرێنە ناوچەکە.

ناردنی ئەو هێزە رووسییە، کە 276 پۆلیسی سەربازی لەخۆ دەگرێت، دوای رێککەوتنی سەرۆکی هەدوو وڵاتی رووسیا و تورکیایە لەبارەی رۆژئاوای کوردستان .

رۆژی سێشەممە 22-10-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی سەربازیی رووسی و سوپای رژێمی سووریا لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.