Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:42

عێراق.. خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ به‌غدا و چه‌ند شارێکی دیکه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى خۆپیشانده‌ران دزه‌یان كردووه‌ته‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وز
عێراق
کوردستان TV
100%

خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندانی به‌رفراوان كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

شه‌وی ڕابردوو خۆپیشانده‌رانی به‌غدا گروپ گروپ ڕوویان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر كرد و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش خۆپیشانده‌ران دزه‌یان كردووه‌ته‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وز و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بڵاوه‌یان پێكرا. 

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن به‌ خۆپیشاندانی به‌رفراوان چه‌ند شه‌قام و ڕێگای سه‌ره‌كی به‌غدایان گرتووه‌، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی به‌رفراوان  به‌ڕێوه‌ببه‌ن .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.