Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 22:02

سه‌رۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عەبدولحەمید دەروێش ده‌کات

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و تەواوی ھاوخەبات و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم
سه‌رۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی دیموكراتی كوردی لە سووریا، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و ھاوخەبات و ھەڤاڵانی کۆچکردوو کرد. 

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌، بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریامان پێ گەیشت. 

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و تەواوی ھاوخەبات و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک عەبدولحەمید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.