Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:42

دکتۆر بەشیر حەداد: سه‌لامه‌تی گیانی خۆپیشاندەرانی عێراقیمان له‌ هه‌موو دامەزراوەکانی دەوڵەت پێ پیرۆزترە

پێویسته‌ بە شێوەیەکی زۆر مەدەنیانە لەبەرامبەر خۆپیشاندەران ھەڵسوکەوت بکرێت
دكتۆر بەشیر حەداد
کوردستان TV
100%

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقم راسپاردووە كه لەکاتی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو و ھاتنی خۆپيشاندەران بۆ بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به هيچ شێوەیەک نه چەك و نه هيچ جۆره تووندوتيژييەك بەكارنەهێنن، چونکە گیانی مرۆڤێک لە ھەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق پیرۆزترە. 

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بە شێوەیەکی زۆر مەدەنیانە لەبەرامبەر خۆپیشاندەران ھەڵسوکەوت بکرێت و رەوشەکە نەخەینە بەردەم بەرژەوەندی نەیاران. 

هاوكات داوای له‌ خۆپێشانده‌ران كرد كه‌ بەشێوەیەکی مەدەنیانە و دوور لە تووندوتیژی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ده‌سه‌ڵات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.