بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەشتەمین ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو.
3500 كهس بهشدارییان له هەشتەمین ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: کاتێک درووشمی ماڕاسۆنەکەم دیت كه باس لە پاک و خاوێنی ژینگە دەکات، زۆر پێمخۆشبوو بەشداری بكهم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای له هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان كرد جددیتر له جاران بیر لە پاک و خاوێنی ژینگە بکەنەوە کە بۆ هەموو تاکێک ئەمڕۆ بووەتە جێگەی باس.
نێچیرڤان بارزانی هیواشی خواست ئهم ماڕاسۆنه ببێته دهستپێكێك بۆ پاك ڕاگرتنی ژینگه له ههرێمی كوردستان.






کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.