بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند: هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی عێراق، داوا له هاووڵاتییەکانمان دهكهین کە خۆیان دووربگرن لە گەشتکردن بۆ عێراق.
باڵیۆزخانەکە لە ئاگادارکردنەوەیەکدا رایگەیاند: بەگوێرەی راپۆرتەکان واپێشبینی دەکرێت پاش نوێژی نیوەڕۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان لە رۆژی هەینی 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 دەستپێبکات.
ههروهها راشیگهیاندووه: رەنگە هاووڵاتیانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی چڕی پۆلیس ببینن وەک ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی پێشتر روویدا و رەنگە زۆربەی رێگاوبانی شارە گەورەکان دابخرێت، لەنێوانیاندا ناوچەی نێودەوڵەتی لە عێراق، بۆیە دەبێت خۆتان دووربگرن لە شوێنی خۆپیشاندان و ملکەچی رێنمایی دەسەڵاتداران ببنەوە و چاودێری دەزگا راگەیاندنە ناوخۆییەکان بکەن بۆ زانینی هەر هەواڵێکی نوێ.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.