له میانی بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژ له‌مه‌به‌ر له‌گه‌ڵ تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ردانی پڕۆژه‌ی تۆنێلی مه‌سیف بۆ شه‌قلاوه‌مان كردووه و كاتێكمان بۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكار دیاری كردووه و هیودارین كه له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا پڕۆژه‌كه ته‌واو بێت كه كاتێكی نزیكه.
هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاری له‌پێشینه‌یان ته‌واوكردنی رێگا و بانه‌كانی هه‌رێمه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هێڵن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.