Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 20:55

لەسەرجاڕو پوش و پەڵاش شەڕ لەنێوان 2 ماڵ دروست دەبێ و 5 کەس بوونه‌ قوربانى

پۆلیس: سەرجەم ئەوکەسانەی لەشەڕەکەدابوون بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون
کوردستان TV
100%


مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری  به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى لەگوندی محمو قەجەر سەربەناحییەی قۆرەتوو لەسەر جاڕ و پوش و پەڵاش شەڕلەنێوان دوو ماڵ دروست دەبێت و بەچەک و چەقۆ هێڕش دەکەنە سەر یەکتر لەئەنجامدا یەک کەس بەفیشەک و چوارکەس بەچەقۆ لەیەکتر بریندار دەکەن .

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاویشى كردوه‌ته‌وه‌ كه‌  دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری پێویست دوو لەبریندارەکان کە چەقۆیان بەرکەوتبوو بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون . 
 راشیده‌گه‌ێنێت ،  پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو سەرجەم ئەوکەسانەی لەشەڕەکەدابوون بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 413 ڕاگیراون.

شوان عزيز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.