وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له هاووڵاتییانی كرد، ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو روو له‌و ناوچانه‌ی عێراق نه‌كه‌ن كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین تیادا ئه‌نجام ده‌درێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هۆشداری دراوه‌ته هاووڵاتییانی توركیا له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین تیادا ئه‌نجام ده‌درێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:"داوا له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك روو له‌و ناوچانه‌ی عێراق نه‌كه‌ن كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌رێن".
هه‌روه‌ها داوای له‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا كه له‌ئێستادا له عێراقدان كراوه كه به وردی ئاگاداری ئه‌و رێنمایی و هۆشدارییانه بن كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عێراقه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه و خۆیان به‌دوور بگرن له‌و شوێنانه‌ی كه قه‌ره‌بالغن ئه‌ویش له پێناو پاراستنی گیانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.