Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

نەتەوەیەکگرتووەکان: خۆشحاڵین بەوەی کە ھیچ پێکدادانێک لە باکووری خۆرھەڵاتی سووریا نییە

دوایین رووداوەکان ئەوەیان نیشان داین کە ئیتر پێویستە بە جددیی دوایین قۆناغ تاوتوێ بکەین
کوردستان TV
100%

 دوایین رووداوەکان ئەوەیان نیشان داین کە ئیتر پێویستە بە جددیی دوایین قۆناغ تاوتوێ بکەین، پرۆسەی سیاسیی لە ھەموو کات گرنگترە و لە ئێستادا ھەموو ھەوڵمان بۆ ئەوەیە ئەم بەندە تراژیدییە کۆتایی بێت و لیژنەی دەستوور کە یەکەم ھەنگاوی پرۆسەی سیاسییە، لە جنێڤ دەستبەکاربێت".


 ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی لەبارەی بابەتەکانی رۆژەڤ دایەوە.

 ئەنتۆنیۆ گوتێرێس باسی لە پێویستیی پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان و پارێزگاریی کردن لە سڤیلەکان کرد و تیشکی خستەسەر پرسی ئەوەی داعشە بیانییەکان لە سووریا بابەتێکی قورسە و بە پێویستی زانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.