جاك ڕۆدویل یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌فه‌رمی چووه ڕیزی یانه‌ی ڕۆما، ڕۆدویلی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ و ناوه‌ڕاستكاری پێشووی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئێڤه‌رتۆن و مانچسته‌رسیتی و ساندرلاند، له حوزه‌یرانی ڕابردووه‌وه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاكبێرن ڕۆڤه‌رز تهواوبووهوهو له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌وه نه‌كردووه
بۆیه ئه‌م یاریزانه له پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد‌و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕۆما كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ڕیزی بلاكبێرن به‌شداری له بیستوسێ یاری كرد‌و یه‌ك گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركرد، ئامانجی سه‌ره‌كی ڕۆما له واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕۆدویل بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و یاریزانانه‌یه كه له ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه‌كه دابڕاون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.