Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:01

ناسا رۆبۆتێک رەوانەی مانگ دەکات بۆ گەڕان بەدوای ئاودا

بەرپرسی ناسا جیم بریدەنستین: لەسەر مانگ بە ملیۆن تەن سەهۆڵی ئاو هەیە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی ئه‌مریكی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان (ناسا) رایگەیاند کە بەمەبەستی گەڕان بەدوای ئاودا لە ٢٠٢٢ دا رۆبۆتێک رەوانەی جەمسەری باشووری مانگ دەکات.
لە راگەیەندراوێکی ناسادا هاتووە، بەمەبەستی لەنزیکەوە لێکۆڵینەوە لەو ناوچەیەی سەهۆڵبەندانی ئاوی تێدا دۆزراوەتەوە، رۆبۆتێکی گەڕۆک رەوانەی جەمسەری باشووری مانگ دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەچوارچێوەی پرۆگرامی چوونە سەرمانگ ناسراو بە ئارتەمیس لە ٢٠٢٤ دا یەکەم ئافرەت و کورێک رەوانەی ئەم جەمسەرە دەکرێت و بەو هۆیەوە وەرگرتنی نموونەی سەهۆڵی ئاو لەم ناوچەیەوە زۆر گرنگە.

ناسا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئامێرێکی رۆبۆتی گەڕۆک بەناوی (VIPER) رەوانەی مانگ دەکەن کە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلێکی یاری گۆڵف دەبێت لەجۆری گەڕۆکی چاودێریی جەمسەر و لێکۆڵەرەوەی هەڵم و لەتوانایدایە کە لەسەر خاکە پاشماوەکان بە قوڵی یەک مەتر چاڵ هەڵبکەنێت.

چاوەڕێ دەکرێت لە ٢٠٢٢ دا ئەو رۆبۆتە بنێردرێتە سەر مانگ و بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژ زانیاری کۆبکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە کۆنگرەی ئەستێرەناسانی نێودەوڵەتی کە لە واشنتۆن بەسترا، بەرپرسی ناسا جیم بریدەنستین رایگەیاند، "لەسەر مانگ بە ملیۆن تەن سەهۆڵی ئاو هەیە".

بریدەنستین رایگەیاند کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە سەهۆڵی ئاوی لە ٢٠٢٢ دا رۆبۆتێک دەنێرنە جەمسەری باشووری مانگ و گوتی، "VIPER دەچێتە ئەو شوێنانەی سەهۆڵی ئاوی لێن. بەو چەشنە دەتوانین سەهۆڵی ئاوی دەستنیشان بکەین و دواتر کاری هەڵکەندن ئەنجام دەدەین. ئەمە بۆ گرنگە؟ چونکە سەهۆڵی ئاویی وینای شتێکی گرنگ دەکات. ئەویش پشتگیری ژیانە".

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.