وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه كه له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوك، به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌و جێگری فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوك و فه‌رمانده‌ی لیوای 6ی پیاده‌و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌و مامۆستایانی مه‌شقی هاوپه‌یمانان،
راشیدهگهیهنن ، رێوڕسمی كۆتاییهاتنی خولێكی مه‌شق و راهێنان به‌ڕێوه‌چوو، كه بۆ فه‌وجی 2ى لیوای 6ی پیاده كرابوه‌وه‌و به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایانی مه‌شقی هاوپه‌یمانان و پێمشه‌رگه وانه‌و راهێنانه‌كانی خوله‌كه ئه‌نجامدران.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم راشیدهگهێنێت ، له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان پێشكه‌شكران، كه له وته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌رده‌وامیی خوله‌كانی مه‌شق دا‌و پیرۆزباییان له پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كان كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌امیان بۆ خواستن.
له دوا به‌شی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌سه‌ر به‌شداربووان و باشترینه‌كانی خوله‌كه‌دا دابه‌شكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.