Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:48

جۆن کیری: کورد رۆڵی سەرەکی هەبووه‌ لە تێکشکاندانی داعش

ترەمپ خیانەتی لە كورد كرد
کوردستان TV
#12
100%


وه‌زیرێكی پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا رایگەیاند، سەرۆك دۆناڵد ترەمپ خیانەتی لە كورد كرد، ئەوانەی لەسەر زەوی هاوپەیمانمان بوون.

جۆن كیری، كە لەسەردەمی باراك ئۆباما، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بوو، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی CNN رایگەیاند: كورد رۆڵی سەرەكی هەبوو لە تێكشكاندانی داعش و پاراستنی سنوورەكان لەگەڵ توركیادا، لەكاتێكدا توركیا خۆی ئەوەی رەتكردەوە.

كیری ده‌شڵێت: ترەمپ هاوكاریی توركیای كرد بۆ چۆڵكردنی ناوچە نزیكەكانی سنوور، ئەوەش رووداوێكی ئاسایی نییە و بەو هۆیەوە زیانمان بەركەوتووە.

جۆن كیری ده‌ڵێت ئێستا ترەمپ رێگەی بە ئەردۆغان دا ئەوەی ویستی ئەنجامی بدات، ترەمپ ئەوەی بەخشی بە ئەردۆغان كە ئەمەی دوایی لەرێی لەشكركێشییەوە دەیویست بەدەستی بهێنێت، ترەمپ رازی بوو كە ناوچە سنووریەكان چۆڵبكرێن، زیانەكەش لەوەدایە.

ئەو بەرپرسەی پێشوی ئەمەریكا گوتشی: سەرۆك ترەمپ خیانەتی لە كورد كرد، كوردەكان لەسەر زەوی هاوپەیمانمان بوون، ئەوان رۆڵێكی بنەڕەتییان هەبوو لە شكستهێنان بە داعش و پاراستنی سنوورەكان لەگەڵ توركیا، لە كاتێكدا توركیا رەتیدەكردەووە سنوورەكانی خۆی لە هاتنی داعشەكان بپارێزێت.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.