ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات ئەو پڕۆژە یاساكان بەپەلە بنێردرێنە پەرلەمانی بۆ جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران.
پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئاماژە بەوەدەكات، پێویستە حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای چاكسازی بەپەلە بنێرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردن و جەختیش لەوە دەكاتەوە، وادەیەك بۆ دادگاییكردنی ئەو بەرپرسانە دیاریبكرێت كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستپێبكرێت.
هاوكات باسلەوەش دەكات، دەبێت هێزە ئەمنییەكانی عێراق خۆپیشاندەران لە تێكدەران جیابكەنەوە و بە چەك روبەڕوویان نەبنەوەو.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا، پەرلەمانی عێراق داوا دەكات رێوشوێنی جباجیا لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بگیرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە و سزادانی گەندەڵكاران، هەروەك داواشیكردوە وادەی داگاییكردنی ئەو بەرپرسانە دیاری بكرێت كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.
هاتووه، هێزە ئەمنییەكان پابەندبكرێن بەوەی سەلامەتی خۆپیشاندەران بپارێزرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.