Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 22:18

موقته‌دا سه‌در داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکوومه‌ت ده‌کات

ئەگەر دەتانەوەی گەل نەكوژرێ‌
کوردستان TV
100%


ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی توند سەبارەت بە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران بڵاودەكاتەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران و هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی عیراق دەكات.

لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپێشاندانەكانی عێراق كە ئەمڕۆ شەممه‌ دووەم رۆژی بوو و دەیان قوربانی لێ كەوتەوە، موقتەدا سەدر جارێكی تر هاتە سەر ده‌نگ و داوای لە عادل عەبدولمەهدی و حكوومەتی عێراق كرد دەست لەكار بكێشنەوە.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر هەندێك پێیان وایە خۆپیشاندان و مانگرتن و گردبوونەوەكان چارەسەر نیین، ئایا (دەستگرتن بە دەسەڵاتەوە) چارەسەرە، لەكاتێكدا هیچ توانایەكیان نییە بۆ كۆتایی هێنان بە ئازارەكانی گەل و ڕزگاركردنیان لە گەندەڵكاران و دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر دەتانەوەی گەل نەكوژرێ‌، كەوایە ئەی گەندەڵكاران دەست لەسەریان هەڵگرن و داپڵۆسین و زۆرداری جیاكاری وازلێبێنن، چونكە ئەوان كەرامەت و ژیانێكی خۆشیان دەوێت و وڵاتێكی بێ‌ گەندەڵی و بێ‌ گەندەڵكارانیان دەوێت.

سەدر هۆشداری داوە، وازبێنن…بۆ ئەوەی بەرەو فیتنە و جەنگی ئەهلی نەڕوات و دەشڵێت: “دەستلەكاربكێشنەوە پێش ئەوەی قسە بكەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.