Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 17:01

لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان 3 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

یەکێکیان ئافرەتە
کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەوهۆیەوە سێ کەس برینداربون و گەیەنرانە نەخۆشخانە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوولەسەر ڕێگای گشتی کەلار - دەربەندیخان نزیک گوندی "بانیخان" سێ ئۆتۆمبێلی جۆری، مارسیدس-هۆندا- سەنتافی- مارک، پێکیاندادا و بەوهۆیەوە سێ کەس برینداربون یەکێکیان ئافرەتە

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئۆتۆمبێلی جۆری مارک بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆشەوەوە دوئۆتۆمبێلەکەیتر بەپێچەوانەوە بۆکەلار هاتون لای گوندی "بانیخان" پێکیانداداوە

 هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌شڵێت ،  بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئه‌حمه‌د لەناحیەی باوەنور و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی باوەنورەوە دەستی پێکردوە.
 

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.