میدیاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه بڵاويانكرده‌وه كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی سكای نیوز ڕایگه‌یاند كه سوپای ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا مۆڵگه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كردووه‌ته ئامانج.
سكای نیوز ڕاشیگه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستا دیار نییه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه كوژراوه یان خۆی كوشتووه.
میدیاكانی ئه‌مریكا ڕاشیانگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌واڵێكی گرنگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كۆشكی سپی ئاگادار كردووه‌ته‌وه باوه‌ڕێكی ته‌واومان هه‌یه كه به‌غدادی به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی سوپای ئه‌مریكاوه كوژراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.