Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 17:01

ئێران.. هاووڵاتییەکی ئیلامی بەتۆمەتی پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا

بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت ، بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”ئەحمەد شەکەری“ بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلام و بە تۆمەتی ”تێکدانی بیروڕای گشتی“ لە کاتی خۆپێشاندانەکان بە سەر ناوبراو سەپاوە.

 له‌كۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت ، ئەحمەد شەکەری لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانى ئیلامەوە دەستبەسەر کرابوو و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.